بوارەکانی دیکە
هەر بیرۆکەیەکی دیکە، یان تازەگەرییەک کە بە شێوەیەکی دیارکراو ناکەوێتە چوارچێوەی ئەم بوارانەی سەرەوە، دەتوانێت دەرفەتی هەڵسەنگاندنی هەبێت. تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر بیرۆکەکەتان. لێرە داواکاری پێشکەش بکە
تەکنەلۆجیای خۆکار
تەکنەلۆجیای خۆکار وا دەکات پرۆسەی کارکردن بە شێوازی دەستی و کۆن جێی خۆی بە شێوازی مۆدێرن و ژیرانە بدات. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کاتێکی زۆر بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە کاری بەرهەمدار و نوێگەرایانەی دیکە خەرج بکرێت. ئەگەر بیرۆکەیەکتان هەیە بۆ سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای خۆکار بە ئاراستەی پەرەپێدانی پرۆسەی کارکردن، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن. […]
فاشن
فاشن ترپە و تامی ژیان لەخۆ دەگرێت. هاوکات ڕەنگدانەوەی ئەو بیرۆکانەیە کە ڕۆحی مرۆڤی سەردەمن. ئەگەر بیرۆکەیەکتان لە فاشن هەیە، جا چ لە بواری جلوبەرگ و پێڵاو و ئەکسەسوارات بێت، یاخود مۆسیقا و بیناسازی و وێنەکێشان، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن. لێرە داواکاری پێشکەش بکە
تەکنەلۆجیای زانیاری
هاردوێر، سۆفتوێر، سیستەمەکانی بەگەڕخستن، ئامرازەکانی پەیوەندی و سەرجەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانی بواری بەڕێوەبردنی داتا، وایان کردووە سنووری دەسەڵاتی مرۆڤ لە بواری داهێناندا گۆڕانی بەسەردا بێت و یارمەتیمان بدات بۆ دروستکردن و هەڵگرتن و بەگەڕخستن و هاوبەشیپێکردنی داتا لە چوارچێوەیەکی پێشکەوتوو و بەرفراواندا. ئەگەر خاوەنی بەهرەیەکی لەم بوارە تەکنەلۆجییانەدا، یاخود بیرۆکەیەکت هەیە بۆ پەرەپێدانیان، ئەوە لای ئێمە […]
گواستنەوە و گەیاندن
ڕێگەوبانی وشکانی، ئاسنی، ئاسمانی و ئاوی، لەگەڵ بۆڕییەکانی گواستنەوە، بە یەکەوە شادەماری ئابووریی ئازادن کە یارمەتیدەرێکی بێوێنەی گەشەسەندنی ژیانی مرۆڤن. ئاڵنگارییەکانی بەردەم گواستنەوە و گەیاندن بەردەوام لەمپەرن لە بەردەم ژیار و ژیانی مرۆڤدا. ئەگەر بیرۆکەیەکی داهێنەرانەتان هەیە کە دەتوانێت ڕێڕەوەی دابینکردن و گەیاندنی کەرەستەکان لە سەرچاوەکەیەوە بۆ کارگەکان و لەوێشەوە بۆ بەکاربەران سادەتر بکاتەوە، ئەوە […]
تەندروستی
تەندروستیی مرۆڤ ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لە گەشەکردنی کۆمەڵگەماندا لە ڕووی کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆجیاوە. یەکێک لە ڕێگەکان بەم ئاراستەیە، دروستکردنی ئەو ئامێرە زیرەکانەیە کە ئاسانن بۆ بەکارهێنان. ڕێگەیەکی تر پەرەپێدانی ڕێکاری تەندروستیی زیرەک و کارایە، بۆ نموونە، دیزاینکردنی خزمەتگوزارییەکی لۆجستی کە باشتر و گونجاوتر بێت لەوانەی ئێستا بەردەستن. ئەگەر بیرۆکەیەکتان لەم چوارچێوەیەدا هەیە، ئەوە لای ئێمە […]
وزەی بەردەوام
لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر هێشتا لە سەرچاوەکانی وزەی کارەبای بەردەوام بێبەشن، وزەی پاک بووەتە جێگرەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە و ئاڵنگاریی جیهانی، وەک هەژاری، گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەی گشتگیر. ئەگەر بیرۆکەیەکتان هەیە کە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی سوود لە سەرچاوەکانی وزەی بەردەوام وەربگرین، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن. لێرە داواکاری پێشکەش بکە
کەلوپەلی نێو ماڵ
ماڵەکانمان سەرچاوەی وزە و ورەی ئێمەن. ئەگەر بیرۆکەیەکتان هەیە کە وا دەکات ماڵەکانمان ئاسوودەتر بن، یاخود کەشێکی کارا دروست بکات بۆ داهێنان و وزەوەرگرتن، یان تەنانەت بیرۆکەیەک کە هەوایەکی پاک لە ماڵەکانمان بەرهەم دەهێنێت بۆ هەڵمژین، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن. لێرە داواکاری پێشکەش بکە
شاری زیرەک
شارەکانی ئێمە ساڵانە گەورەتر و جوانتر دەبن، بەڵام پێویستە کار بکرێت بۆ ئەوەی شارەکان هاوتەریب لەگەڵ ئەم گەشەکردنەدا تایبەتمەندییە زیرەکەکانیش لەخۆ بگرن و خاوێنتر و کرداریتر بن و بگونجێن لەگەڵ شێوەژیانی دیجیتاڵی و ئەلیکترۆنیی داهاتوودا. ئەگەر بیرۆکەیەکتان هەیە بۆ باشترکردنی سیستەمی هاتوچۆ و بنیادنانی شارێکی سەوزتر بە ژینگەیەکی پاکتر، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن. […]
مرۆڤ
مرۆڤ گەورەترین سەرچاوەی ئیلهامی ئێمەیە و ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان بەدوای ئەو بیرۆکانەدا دەگەڕێت کە پەرە بە خۆشگوزەرانیی مرۆڤ دەدەن و دەیپارێزن. ئەگەر بیرۆکەیەکتان هەیە کە ئاسانکاری بۆ ژیان، یان کاری مرۆڤەکان دەکات، بۆ نموونە، ئامێرێک کە یارمەتیی کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت دەدات، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن. لێرە داواکاری پێشکەش بکە