ڕێگەوبانی وشکانی، ئاسنی، ئاسمانی و ئاوی، لەگەڵ بۆڕییەکانی گواستنەوە، بە یەکەوە شادەماری ئابووریی ئازادن کە یارمەتیدەرێکی بێوێنەی گەشەسەندنی ژیانی مرۆڤن. ئاڵنگارییەکانی بەردەم گواستنەوە و گەیاندن بەردەوام لەمپەرن لە بەردەم ژیار و ژیانی مرۆڤدا. ئەگەر بیرۆکەیەکی داهێنەرانەتان هەیە کە دەتوانێت ڕێڕەوەی دابینکردن و گەیاندنی کەرەستەکان لە سەرچاوەکەیەوە بۆ کارگەکان و لەوێشەوە بۆ بەکاربەران سادەتر بکاتەوە، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن.