ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان
هانی وەدیهێنانی جیهانێکی پەرەسەندوو دەدات
ئەنستیتۆی نوێگەریی کوردستان ئاسانکاری دەکات بۆ
هاندان و بەڕێوەبردنی نوێگەری
پەرەپێدانی بازرگانی
درووستکردنی تۆڕی پەیوەندی
بەخێربێن بۆ ئەنستیتۆی نوێگەریی کوردستان
ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان زادەی هزری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ هاندانی هاووڵاتییان، بەتایبەتی گەنجانی کوردستان، بۆ ئەوەی دەرفەتێکیان هەبێت تاکوو بەدوای خەونەکانیان بکەون و کار و بازرگانیی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن و بیر لە داهاتوویەکی باشتر بکەنەوە.
ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان ئەو شوێنەیە کە توێژینەوە و تازەگەری و کارسازی بە یەک دەگەن و گەشە دەکەن. ئێمە پاڵپشتی ئەو بیرۆکە و کۆمپانیایانە دەکەین کە نیازی داهێنانیان هەیە، یان بیر لە بەگەڕخستنی تەکنەلۆجیایەکی نوێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئابوورییەکی پایەدار و گەشەسەندوو لە کوردستان وەدی بهێنن کە تێیدا جێگەی تەکنەلۆجیا و بازاڕی کاری سەردەمیانە دەبێتەوە.
ئامانجی ئێمە ئەو کارە تازانەن کە تێیاندا خزمەتکردن بە مرۆڤ کڕۆکی بیرۆکەکەیە. بڕوامان وایە کە گرنگترینی سێکتەرەکان بۆ کاری نوێگەری لە چەند دەیەی داهاتوودا بریتین لە: وزەی نوێبووەوە، تەندروستی، گواستنەوە، تەکنەلۆجیای زانیاری و تەکنەلۆجیای خۆکار. هەڵبەت کەسانی خاوەن بیرۆکەی نوێ لە بوارەکانی دیکەشدا دەتوانن لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن.
وەک دامەزراوەیەکی بواری نوێگەری، ئێمە لێرەین تاکوو یارمەتیی کارساز و داهێنەرە گەنجەکان بدەین تا خەونەکانیان بکەن بە ڕاستی.
ئێمە چۆن نوێگەری بەرهەم دەهێنین
لە ڕێگەی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستانەوە، ڕێزدار مەسرور بارزانی خواستی دابینکردنی زەمینەی داهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی مرۆیی کوردستانی هەیە. هەوڵەکان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ دەستیان پێ کرد، ئەو کاتەی دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان مۆدڵێکی تازەگەرییان داڕشت کە بە ئاراستەی بەرهەمی نوێ کار دەکات و هەوڵ بۆ ئابوورییەکی پایەدارتری ڕوو لە داهاتوو دەدات.