کارگە
لە کارگە نموونەییەکەی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستاندا پرێنتەری سێڕەهەندی، ئامێرەکانی ئاسنبڕی و ئاسنتراشی، ئامێرەکانی دروستکردنی مۆدڵی پلاستیکی و سەرجەم پێداویستییەکانی دروستکردنی نموونەیەکی سەرەتایی دیزاینەکان بەردەستن. هاوکات کارگە پێشکەوتووەکانی دیکە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەردەست دەبن بۆ داهێنەران تاوەکوو بتوانن نموونە سەرتاییەکانی پڕۆژەکانیان دروست بکەن. لەگەڵ ئەمانەشدا ئینستیتیوتەکەمان هەماهەنگی و هاوکاریی نزیک لەگەڵ ناوەند و دامەزراوەکانی وڵاتانی دیکە بۆ کاری داهێنان و نوێگەری بنیات دەنێت تاکوو ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری هاوبەش لە قۆناغەکانی پەرەپێدانی بەرهەمەکاندا.