کار و چالاکییەکانی ئێمە
ئێمە لە ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان، خاوەنی چەندین پسپۆریی جیاوازین کە یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی بیرۆکەکانتان بە خێرایی ببن بە ڕاستی و بەردەوام بن لە گەشەکردن. بەشێکی زۆر لە کارمەندەکانمان خاوەنی ئەزموونی چەندین ساڵەن لە سێکتەرە جیاوازەکانی بەرهەمهێناندا لەسەر ئاستێکی جیهانی. ئەمە وای کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی لە گەشەپێدانی کارسازیدا دروست دەبن، ئێمە خاوەنی ئەزموون بین. هاوکات بەهۆی ئەم ئەزموونانەوەیە کە ڕێگەی سەرکەوتن شارەزاین.
کارمەندەکانی ئێمە شارەزاییەکی زۆریان هەیە لە ڕێنوێنیکردنی کۆمپانیاکان بە ئاراستەی سەرکەوتنیاندا.
لە ڕێگەی سەرکەوتندا، گرنگ نییە ئێستا لە چ قۆناغێکن، دەتوانن پەیوەندی بە ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستانەوە بکەن بۆ ڕێنوێنی و کاری هاوبەش.
تیمی ئێمە ڕێنیشاندەری داهێنەران دەبێت لە پرۆسەی دروستکردن و پێشخستنی بەرهەمەکانیان. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە پەرە بە زانست و تەکنەلۆجیا لە سەرجەم سێکتەرە جیاوازەکانی کوردستان بدەین. بڕوامان بە تواناسازی لە تاکەکانی نێو کۆمەڵگا هەیە بۆ ئەوەی داهێنەران و دیزاینەران بە یەک بگەیەنین، تاوەکوو خزمەت بە مرۆڤایەتی بکەن.