کۆمپانیاکان
ئەنستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان پێویستی بە ژمارەیەک هاوبەشی کارا هەیە لە سێکتەری بەرهەمهێنانی کارگەیی، هاوکات کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی کاری هاوبەش لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا لەگەڵ ئەو لایەنانەی خاوەنی ئەزموونن لە دیزاین و پەرەپێدانی بەرهەمەکان. هەر بۆ ئەم مەبەستە پێشوازی دەکەین لە هەر کۆمپانیایەک خواستی کاری هاوبەشی لەگەڵ ئەنستیتوتەکەمان هەبێت.
ئەگەر کۆمپانیاکەی ئێوە لە بوارەکانی دیزاین، یان دروستکردنی بەرهەم و کاڵاکاندا کار دەکات، ئەوا دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
فۆڕمی کۆمپانیا
ئێمە ئارەزووی ئێوە بەرز دەنرخێنین کە کۆمپانیاکەتان بەشێک بێت لە تۆڕی هاوبەشەکانمان، بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەمان. ئێمە پەیوەندیتان پێوە دەکەین بۆ ئەوەی ئاگادارتان بکەینەوە کە چۆن دەتوانین هاوکاری بکەین بۆ بەرزکردنەوەی پەرەپێدانی بەرهەم و بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان. زانیارییەکانی کۆمپانیاکەتان بەپێی سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.