وەبەرهێنەران
لە چوارچێوەی تۆڕی هەماهەنگی و هاوکاریی ئەنستیتیوتەکەماندا لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێن و خاوەنسەرمایەدا کار دەکەین بۆ دڵنیاییدان لە سەقامگیریی پرۆسەی پەرەپێدانی داهێنانەکان. بیرۆکەکە بەم شێوەیە کە دەرفەتێک بۆ وەبەرهێنەران بڕەخسێنین تاکوو بەشدار بن لە دامەزراندنی کارگە و وۆرکشۆپی پێشکەوتوودا بۆ پەرەپێدانی ئەو بەرهەم و داهێنانانەی (KII) کاریان لەسەر دەکات. دروستکردنی تۆڕێکی فراوانی وەبەرهێنەران و خاوەنسەرمایەکان دەبێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیری لەو مۆدڵەی داهێنان و نوێگەرییە کە (KII) ئامانجیەتی لە کوردستان دایمەزرێنێت.
ئەگەر وەک وەبەرهێنەرێک ئارەزووی وەبەرهێنان دەکەیت لە پڕۆژەکانمان تکایە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە.