شارەکانی ئێمە ساڵانە گەورەتر و جوانتر دەبن، بەڵام پێویستە کار بکرێت بۆ ئەوەی شارەکان هاوتەریب لەگەڵ ئەم گەشەکردنەدا تایبەتمەندییە زیرەکەکانیش لەخۆ بگرن و خاوێنتر و کرداریتر بن و بگونجێن لەگەڵ شێوەژیانی دیجیتاڵی و ئەلیکترۆنیی داهاتوودا. ئەگەر بیرۆکەیەکتان هەیە بۆ باشترکردنی سیستەمی هاتوچۆ و بنیادنانی شارێکی سەوزتر بە ژینگەیەکی پاکتر، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن.