مۆدڵی تازەگەری
ئەم مۆدڵەی ئێمە بۆ تازەگەری پاڵپشتییەکی بەرفراوانی لە چەندین لایەن و سێکتەری جیاوازەوە هەیە کە بەشێکیان بریتین لە تۆڕێکی کارای ئاکادیمیسیەنەکان، بەرپرسانی حکوومی، بانکەکان، شارەزایانی بواری پەرەپێدانی بەرهەمە بازرگانییەکان، ئەندازیاران، شارەزایانی بواری ڕێکارە یاساییەکان و… هتد. ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان چەقی بیرۆکە تازەکانە و کار دەکات بۆ ڕێنوێنیکردن و بەرێوەبردن و دیاریکردنی چوارچێوەی کار بۆ داهێنانێکی سەرکەوتوو. ئینستیتیوتەکەمان هەر لە قۆناغی گەڵاڵەکردنی بیرۆکەکاندا تاکوو ئامادەکردنی نموونە سەرەتاییەکان، ڕێنیشاندەری داهێنەران دەبێت. هاوکات، داهێنەران دەتوانن نموونە سەرتاییەکان هەر لە کارگەکانی سەر بە ئینستیتوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان دروست بکەن.