پرۆسەی پەرەپێدان
ئەندازیارەکانمان لە ڕێگەی پرۆسەیەکەوە کە لە ٢٠ تاکوو ٢٩ قۆناغ پێک دێت، یارمەتیی داهێنەران دەدەن کە ئامێرێک بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە باری کوالێتی و سەلامەتییەوە بەرهەم بهێنن. بە درێژایی ئەم پرۆسەیە بە یەکەوە کار دەکەین بۆ هەڵسەنگاندنی بیرۆکەکە لە ڕووی نوێگەرییەوە، دیاریکردنی پێداویستییەکانی، هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەمی، دیزاینکردن، بەرهەمهێنانی نموونەی سەرەتایی و لە کۆتاییشدا پەسەندکردنی بەرهەمەکە. کاتێک نموونەی سەرتایی بەرهەمێک ئامادە دەبێت، ئینستیتیوتەکەمان هاوکاری خاوەنی بیرۆکەکە دەبێت بۆ دۆزینەوەی وەبەرهێن. شایانی ئاماژەیە کە سەرجەم ئەم خزمەتگوزارییانە بێ بەرامبەر پێشکەش بە کەسی داهێنەر دەکرێت.