وەبەرهێنان
ئەگەر ئامانجمان پێشخستنی کۆمەڵگە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی و هاندانی توێژینەوە و کاری پەرەپێدان بێت، پێویستە کار بکەین بۆ بەهێزکردنی تاکەکانی نێو ئەم کۆمەڵگەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کاری هاوبەشەوە بەشدار بن لەم پرۆسەیەدا.
وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت و ئەوانەی وەبەرهێنان بە مەبەستی کارسازی دەکەن، بە یەکەوە لەگەڵ حکوومەت و ناوەندە ئاکادیمییەکان بزوێنەری سەرەکین لە پرۆسەی پەرەپێداندا لە کوردستان و دەرەوە.
ئەگەر ئێوە وەبەرهێنەری کەرتی تایبەتن، یاخود لە بواری وەبەرهێناندا لە چوارچێوەی کارسازیدا کار دەکەن و خوازیارن ببن بە بەشێک لە تۆڕی هاوبەشانی ئینستیتوتەکەمان، تکایە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن. دوای ئەوەی بەرهەمێکمان گەیاندە قۆناغی بەبازاڕکردن، ئەوکات پەیوەندیتان پێوە دەکەین. لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، ناوتان بە نادیاری دەمێنێتەوە و زانیارییەکانتان بەپێی (سیاسەتی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان) لای ئێمە پارێزراو دەبێت.
فۆڕمی تۆڕی پەیوەندیی وەبەرهێنەران
خۆشحاڵ دەبین لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمەکەمانەوە ببن بە بەشێک لە تۆڕی پەیوەندیی وەبەرهێنەرانمان. ئێمە پەیوەندیتان پێوە دەکەین بۆ داڕشتنی چوارچێوەیەکی کاریی هاوبەش بە ئامانجی پەرەپێدانی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان. زانیارییەکانتان بەپێی (سیاسەتی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان) لای ئێمە پارێزراو دەبێت.