مرۆڤ گەورەترین سەرچاوەی ئیلهامی ئێمەیە و ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان بەدوای ئەو بیرۆکانەدا دەگەڕێت کە پەرە بە خۆشگوزەرانیی مرۆڤ دەدەن و دەیپارێزن. ئەگەر بیرۆکەیەکتان هەیە کە ئاسانکاری بۆ ژیان، یان کاری مرۆڤەکان دەکات، بۆ نموونە، ئامێرێک کە یارمەتیی کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت دەدات، ئەوە لای ئێمە داواکاری پێشکەش بکەن.