
هاوبەڕێوەبەری جێبەجێکار
د. سەرباز نەجیب عوسمان، توێژەر و شارەزای بواری پەرەپێدانی ستراتیجییە و یەکێکە لەو کەسایەتییە سەرکەوتووانەی بە تێکهەڵکێشکردنی زانست و پاشخانی ئاکادیمی کار بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتن دەکات.
د. سەرباز دەرچووی بەشی شارستانییە لە کۆلێژی ئەندازیاریی هەولێر، بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای لە بەناوبانگترین زانکۆکانی وڵاتی سوید بەدەست هێناوە کە وای کردووە شارەزاییەکی فراوانی هەبێت لە پەرەپێدانی پلانی ستراتیجی لە چوارچێوەیەکی پێشکەوتوودا. د. سەرباز نەجیب ئەزموونێکی دەوڵەمەندی هەیە لە پەرەپێدانی پڕۆژەی ستاندارد، بە شێوەیەک کە سەرکەوتووانە بناغەیەکی پتەو بۆ ئەو بیرۆکە بازرگانییانە دادەنێت کە ئامانجیان گەشەکردنێکی بێسنوورە. ئەزموونی چەندین ساڵە و پاشخانێکی دەوڵەمەندی پڕۆفێشناڵ وای کردووە د. سەرباز نەجیب بتوانێت بڕیاری دروست لە کات و ساتی گونجاو و لەپێناو وەدیهێنانی ئامانجی پڕۆژەکانیدا دەربکات.