سەنتەرەکانی داهێنان
ئێمە پێمان وایە کاری هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکە و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و زانیارییەکان لە بوارە جیاجیاکانی وەک بەبازاڕکردن و کارگێڕیدا، پڕۆژەکانمان دەوڵەمەندتر دەکات. هەر لەم چوارچێوەیەشدا، بە خۆشحاڵییەوە تۆڕێکی پەیوەندیمان لەگەڵ دوو سەنتەری داهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراندووە کە بریتین لە (Qatar Foundation) لە وڵاتی قەتەڕ و (Al-Sharja Innovation Center) لە ئیماڕاتی یەکگرتووی عەڕەبی. هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانمان بۆ فراوانترکردنی کارەکانمان لەگەڵ ئەم دامەزراوانە، کاریش دەکەین بۆ بنیادنانی پەیوەندی و کاری هاوبەش لەگەڵ سەنتەرەکانی داهێنان لە سەرانسەری جیهان.